وەزارەتی دارایی: سبەینێ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

12:08 - 09/12/2019
کوردستان

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت و سبەینێ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.


وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە دوێنێ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکراوە و ئەمڕۆش موچەی یەکەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی دڵنیای دایە فەرمانبەران کە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش دەکرێت و هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی موچەدا نیە.

موچەی مانگی ئەیلول کە ئێستا دابەش دەکرێت دەیەمین موچەی بێ پاشەکەوتە دابەش دەکرێت.

173 جار خوێندراوەتەوە