بەهۆی گاڵتەکردن پێی ترەمپ بە توڕەییەوە لوتکەی ناتۆی بەجێهێشت

05:15 - 04/12/2019
جیهان

دوای ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانەکانی بەریتانیا، ، کەنەدا و هۆڵەندا گاڵتە بە ترمپ دەکەن، سەرۆکی ئەمریکا بە تووڕەییەوە لەندەنی بەجێهێشت.

پەیامنێری کەناڵی سی بی ئێس بە کامێراکەی گفتوگۆیەکی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و مارک رووت سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندای لە کۆبوونەوەیەکدا تۆمارکردووە کە شاژنە ئێلیزابێسی دووەمی بەریتانیا رێکیخستبوو.

لە گفتوگۆکەدا بۆریس جۆنسن پرسیار لە ماکرۆن دەکات، بۆچی دواکەوتی؟

لەو کاتەدا جەستن ترودۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە گاڵتەپێکردنەوە و بەبێ ئەوەی ناوی ترەمپ بهینێ دەڵێت، بۆیە دواکەوتووە ئەو (ترەمپ) ٤٠ خولەکە لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ماکرۆندا قسە ئەکات (درێژەی دەداتێ).

پێش ئەوەی ماکرۆن بێت بۆ لای سەرۆک وەزیرانەکانی کەنەدا، بەریتانیا و هۆڵەندا، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ترەمپ رێکخستبوو.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بەردەوام دەبێت و گاڵتە بە دۆخی تیمەکەی دۆناڵد ترەمپ ئەکات کە ماندوو بوون بە دەست ترەمپەوە.

21730 جار خوێندراوەتەوە