خوێن هاتن لە دەم و لووت و گوێچکە و چاو چییە؟

10:19 - 02/12/2019
تەندروستی

حاڵەتێکی دەروونی هەیە کە پێی دەلێن مانچاوسین سیندڕۆم (هەروەها فاکتیشیەس دیسۆردەریشی پێدەڵێن) کە تیایدا کەسی تووشبوو بەردەوام و بەشێوەیەکی دووبارە وا نیشانی دەروبەری دەدات کە بە دەست نەخۆشییەکی دیاریکراو دەناڵێنێ، ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی ڕۆلی نەخۆشێکی پێبدرێت. تەنانەت هەندێکجار دەگاتە ئەو راددەیەی کە فێڵ و درۆ لە پشکنینەکان بکات یان بە شێوەیەک لە شێوەکان ئازاری خۆی بدات و خۆی بریندار بکات تەنها بۆ ئەوەی قەناعەت بەدەوروبەرەکەی بهێنێت کە ئەم کەسە نەخۆشە.

 

بێگومان ئەمەش بە حاڵەتێکی دەروونی دادەنرێت و پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە.

 

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە:
١- نیشانەی سەیر و سەمەرە و کۆنترۆڵ نەکراو.

٢- نیشانەکانی نەخۆشییەکە خراپتر دەبێت کاتێک دەست بە چارەسەر دەکرێت.

٣- پێشبینی کردنی سەرهەڵدانەوە دوای ئەوەی کە بۆماوەیەک باش ببێت.

٤- تووشبوو زانیاری زۆر و تەواو دەربارەی نەخۆشخانە و سیستەمی تەندروستی هەیە.

٥- دەرکەوتنی نیشانەی نوێ دوای ئەوەی پشکنینەکان خاوێن دەردەچن.

٦- نەخۆش زۆر حەزدەکات پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری بۆ بکرێت و بۆی باس بکرێت.

٧- گەڕان بە دوای چارەسەری لە چەندین شوێن و سەرچاوەی جیاواز.

بەگشتی هۆکاری ئەم نەخۆشییە نەزانراوە بەڵام زیاتر لەنێوان ئەو کەسانە بوونی هەیە کە بە ڵی ئازاردراون، فەرامۆش کراون، یانیش بەشێوەیەکی بەردەوام نەخۆش کەوتوون.
چەندین حاڵەتی مانچاوسین سیندرۆم شێوازی زۆر سەیر و سەمەرەیان هەیە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا چەندین حاڵەت تۆمارکراون لە جیهان دا کە کەسی تووش بوو خوێن لە دەم و لووت و گوێچکە و چاوی دێت، بۆ نموونە :

١- کچێکی ئوردنی شازدە ساڵان کە خوێن لە چاوەکانی دەهات، دوای ئەوەی هەموو پشکنینەکانی خاوێن و بێ کێشەبوون، گومانی ئەوەی لێکرا کە بەدەست سیندرۆمی مانچاوسین بناڵێنێ. لەکاتی مانەوەی لەنەخۆشخانە دەرکەوت کە تەنها لەوحاڵەتە دەستپێدەکات کە بەتەنیا لە ژوورەوەبێت. پاشتر بینرا کە سەری پەنجەکانی بریندار دەکات بۆ ئەوەی خوێنییان لێبهێنێت، رەتیکردەوە کەوا هیچ گرفتێکی دەروونی هەبێت و بۆ سەردانەکانی دواتر نەگەرایەوە. مانچاوسین سیندرۆم وەکو جۆری نەخۆشی خرایە بەرباس.
لینکی توێژینەوەی کەیسەکە لێرە ببینن

٢- کچێکی ١٠ ساڵان سەردانی راوێژکاری چاو دەکات چونکە لەناکاو خوێن لەچاوی دێت، دوای ئەوەی هەموو پشکنینەکانی خاوێن دەردەچێت، دەردەکەوێت کە ناوەوەی دەمی خۆی بریندار کردووە و دیاریدەکرێت بە مانچاوسین سیندرۆم.

لینکی توێژینەوەی حاڵەتەکە

٥- ئەم کچەش رۆژی ٥ جار خوێن لە چاو وگوێچکەکانی و سەریپەنجەکانی دێت و تائێستا نەخۆشییەکەی نەزانراوە

 

لێرە حاڵەتەکە ببینە

لەنوێترین حاڵەتیشدا لە هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ پێش ئێستا باوکێک ڤیدیۆی کچە١٧ ساڵانەکەی بڵاوکردەوە کە خوێن لە گوێ و دەم و چاوی دەهات.

 

ڤیدیۆی کچەکە ١٧ ساڵانەکە ببینە


د.محمد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەی تەندرووستی
2177 جار خوێندراوەتەوە