فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری نەجەف و جێگرەکەی دەرچوو

05:11 - 01/12/2019
عێراق

ئێوارەی ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە پارێزگاری نەجەف و جێگرەکەی دەرچوو.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف و هیشام کەرعاوی جێگری پارێزگار دەرکراوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانەکانی شاری نەجەف توندوتیژییان بە خۆیانەوە بینی و چەندین خۆپیشاندەر کوژران.

کۆتایی هەفتەی رابردووش کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.

دوو رۆژ پێش ئێستا پارێزگاری نەجەف داوای دەستگیرکردنی ئەو كەسانەی کرد دەستیان هەیە لە كوشتن و برینداركردنی هاوڵاتیان و داواشی کرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ سزادانیان پێكبهێنرێت.

پارێزگاری نەجەف داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی بەغداد كردبوو دەستوەردانی خێرا لەو خوێنڕێژییە بکەن لە پارێزگاكە رویداوە.

371 جار خوێندراوەتەوە