بینای چێشتخانه‌ی توركی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه چۆڵكراوه، بووه‌ته خاڵی كۆبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران. له‌و بینایه‌دا كه دیواره‌كانی به وێنه و نیگاری گوزارشتدار له خۆپیشاندان رازێندراوه‌ته‌وه، كتێبخانه‌یه‌ك بۆ كتێب دۆستان دروستكراوه.
بیناكه كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ندی به‌غدا و تا ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م چۆڵ بوو، ئێستا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت. له ده‌روازه‌ی بیناكه خۆپیشانده‌ران خاڵی پشكنینیان داناوه و، بۆ به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك به هه‌ستیارییه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ده‌چنه بیناكه‌وه.
دیواره‌كانی ناوه‌وه‌ی بیناكه به نیگار و نووسراوێك كه گوزارشت له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن نه‌خشێندراون، ستوونه‌كانی ناو بناكه به ئاڵای عێراق رازێندراوه‌ته‌وه. له هه‌ندێ گۆشه‌ی بیناكه‌دا كه ١٤ نهۆمه چادر و خێوه‌تی خۆپیشانده‌ران هه‌یه. له بنیناكهدا كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی خۆبه‌خش هه‌ن كه سێ ژه‌مه خوان بۆ خۆپیشانده‌ران ساز ده‌كه‌ن.
- كتێبخانه و رۆژنامه‌ی رۆژانه له بیناكه‌دا هه‌ن
بینای چێشتخانه‌ی توركی به هێنده‌ی رۆژ شه‌وانیش میوانداری سه‌دان كه‌س ده‌كات. له نهۆمی دووه‌می بیناكه‌دا كتێبخانه‌یه‌ك هه‌یه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسه‌وه كراوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ی ''توك توك'' كه هه‌واڵه‌كانی خۆپیشاندانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ''ئیحتیجاج'' كه به واتای ناڕه‌زایی دێت به‌سه‌ر سه‌ردانكه‌راندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بیناكه له‌و به‌شه‌ی رووی له گۆڕه‌پانی ته‌حریره نووسراوی ''بڕۆن'' نووسراوه كه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات.
588 جار خوێندراوەتەوە