باوکێک بە بیستنی مەرگی کوڕەکەی گیانی لەدەستدا

07:55 - 20/11/2019
کوردستان


باوکێک دوای ئەوەی هەواڵی مەرگی کوڕەکەی پێدەڵین گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە، باوکی بە بیستنی هەواڵی مردنی کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.

برایەکی هاوڵاتییەکە ئاشکرایکرد، باوکەکە نەخۆشی دڵی هەبووە و خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، دوای ئەوەی هەواڵی مردنی کوڕەکەیان پێداوە، باری تەندروستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی خێزانی کوڕەکە، رووداوەکە خۆکوژیی بووە و لە گەڕەکی گردەگۆزینەی شاری کەلار بووە.

14134 جار خوێندراوەتەوە