رێگاکانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان

10:13 - 18/11/2019
تەندروستی

پسۆرانی نەخۆشی شێرپەنجە ئەو رێگایانە ئاشکرا دەکەن کە مرۆڤ لە شێرپەنجەی سییەکان دەپارێزن.

بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، دوورکەوتنەوەیە لە بەرهەمەکانی تووتن.

 بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە، لە سەدا ٩٠ی هۆکاری شێرپەنجەی سییەکان بەرهەمەکانی تووتنە.

هۆکارە سەرەکییەکانیش بریتین لە نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی دەستکرد.

ناوەندە پزیشکییەکان هۆشداریدەدەن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبوان لە کەسانی تەمەن کەمدا و رایدەگەیەنن، پێشتر تەمەنی تووشبوانی شیرپەنجەی سییەکان لە سەروو ٦٠ ساڵانەوە بووە، بەڵام لە ئێستادا لە نێوان کەسانی تەمەن ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان لە نەخۆشێکی ئاساییدا کە جگەرەکێش نییە لە سەدا یەکە، بۆ کەسێک کە رۆژانە پاکەتیک جگەرە دەکێشێت لە سەدا ١٠ بۆ ١٢ دەبێت. کەسێکیش کە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە دەکێشێت ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشییەکە بۆ لە سەدا ٢٠ بۆ ٢٥ بەرزدەبێتەوە.

واتە کەسێک کە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە دەکێشێت ٢٠ تاکو ٢٥ هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەکان هەیە بەراورد بە کەسێک کە هیچ جگەرە ناکێشێت.






2483 جار خوێندراوەتەوە