چۆنییەتی تواندنەوەی چەوری لەش بە شیر

07:54 - 13/11/2019
تەندروستی

شیر یەکێکە لەو خواردنە تەندروستانەی کە دەکرێت لە رێگەیەوە چەوری لەش بتوێنیتەوە و یارمەتی لەشولارێکی رێکدەدات.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی لوبان ٢٤ بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوەی شیر، هۆکارە بۆ تواندنەوەی چەوری لەش و پاریزگاری لە تەندروستیی پێست دەکات.

 

بەپێی ئەو ماڵپەڕە، ئەگەر شیر و گەڵای رێحانە و میرمیە تێکەڵ بکرێن، لەشێوەی کرێمدا بدرێت لە ورگ و کەلاکە و ران و بەشێوەی بازنەی مەساجی پێبکرێت، پاشان تا وشکبوونەوە وازی لێبهێرێت و دواتر بشۆردرێت، رێگەیەکی زۆر باشە بۆ تواندنەوەی چەوری ئەو ناوچانە.

 

روونیشیکردووەتەوە، بۆ ئەوەی کاریگەریی ئەو کارە دەرکەوێت، پێویستە کاتی بەیانی و شەوان پێش خەوتن ئەو کارە ئەنجامبدرێت.

وێنە.. گەلای رووەکی میرمیە
2466 جار خوێندراوەتەوە