هەسەدە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی چەکدارەکانی نزیک تورکیای راگەیاند

09:00 - 07/11/2019
کوردستان

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە سەرکردەیەکی گرووپە توندڕەوەکانی نزیک تورکیا کە بەشداربووە لە هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەستگیرکردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە "کەسێک بەناوی ئیسماعیل زەعیم، کە سەرکردەی گرووپە جیهادییەکانە و بەشداربووە لە سوکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانێکی ژنی هەسەدە و برای ئەو کەسەیە کە ڤیدیۆی سوکایەتیکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو کەسە برایەکەی دیکەی هەیە کە هەر سەرکردەی گرووپە جیهادییەکانی نزیک لە تورکیایە بەناوی "محەمەد زەعیم" و ئەویش بەشداری چەندین کردەوەی تاوانکاری کردووە و ئەو برایەی ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت لە ڤیدیۆی سوکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانە ژنەکە.

6799 جار خوێندراوەتەوە