وێنە... پۆلیسی فەرەنسا داخستنی کەمپەکانی پەنابەرانی دەستپێکرد

05:40 - 07/11/2019
جیهان

پۆلیسی فەرەنسا دوای یەک ڕۆژ لە ڕاگەیەندنی گۆڕینی سیاسەتی وڵات سەبارەت بە پەنابەران دەستیکرد بە چۆڵکردنی چەند کەمپێکی پەنابەران و چەندین پەنابەر لەناو فەرەنسادا ئاوارەبوونەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی فەرەنسا تا ئێستا هەزار و ٦٠٠ پەنابەر لە کەمپەکان دەرکراون و بڵاوەیان پێکراوە ئەگەرچی حکومەت جگە لە تێکدانی کەمپەکان هیچ ڕێگا چارەیەکی دیکەی دانەناوە.

پۆلیسی فەرەنسا لە کەمپەکانی دەوروبەری پاریسەوە دەستیپێکرد و لە چەند کەمپێکیش پێکدادان لە نێوان پۆلیس و پەنابەراندا ڕوویداوە بەتایبەت لە کەمپەکانی ناوچەی سەندنی لە دەوروبەری پاریس.

تەلەفزیۆنی فەرەنس ئینفو ئاشکرایکردووە کە بەشێک لە ئاوارەکان بە پاس نێردراون بۆ سالۆنێکی وەرزشی و لەوێش دوای لێکۆڵینەوە مافی مانەوەی زەروری دەدرێت بە پەنابەران.

دۆمۆنیک ورسینی، جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریس، لەبارەی ئەم بابەتەوە دەڵێت "سەدان پەنابەر دوای بیستنی هەواڵەکە لە کەمپەکان چوونەتە دەرەوە و بڵاوەیان کردووە بەناوشارەکاندا، چونکە نەیانویستووە بێنە ژێر باری پۆلێنکاری مافی پێدانی پەنابەری و رەنگە ئامانجیان چوونە ناو وڵاتێکی دیکەبێت.

1541 جار خوێندراوەتەوە