بەپەلە

فەلەکناسان هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکەنەوە

02:37 - 03/11/2019
کوردستان

ئاژانسی ناسا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ١١ی ئەم مانگە، هەسارەی عەتارد بەبەردەمی خۆردا تێدەپەڕێت و تەواوی دانیشتوانی گۆی زەوی دەتوانن ئەو دیاردە گەردوونییە ببینن و سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی هەرێمیش هاوڵاتییان لە زیانەکانی راستەوخۆ سەیرکردنی ئەو دیاردەیە ئاگاداردەکاتەوە.

ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەلەی فەلەکناسانی هەرێمی کوردستان، بەدیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی ڕاگەیاند، ئەو دیاردە گەردوونیە بریتیە لە تێپەڕینی هەسارەی عەتارد بەبەردەم خۆردا، و ئەوەش دیاردەیەکی گەردونی ئاساییە و لەساڵی ٢٠١١دا هەسارەی زوهرە بەبەردەم خۆردا تێپەڕی.

وتیشی،  سەیرکردنی دیاردەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی مەترسیدارە، تەنانەت ئەگەر بە تێلیسکۆپیش سەیر بکرێت هەر مەترسیدارە و ڕاستەوخۆ بە تێلیسکۆپ سەیرکردنی دەبێتە هۆی کوێربوون .

دەڵێت، بۆیە باشترە بە تیلیسکۆپێکەوە سەیری بکەی کە بەتەواوی بە فلتەرەوە بەسترابێ کەئەوەش لەهەرێمی کوردستان دەستناکەوێت ئەو جۆرە فلتەرە لەهەرێم نیە.

26062 جار خوێندراوەتەوە