فەیسبوک بەشێکی نوێ زیاد دەکات

04:16 - 26/10/2019
زانستی

لە نوێترین گۆڕانکاریدا، کۆمپانیای فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، بەشێکی تایبەت بە هەواڵ دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاندووە، بە نیازە بەشێکی نوێ لە پلاتفۆرمەکەیدا دروستبکات و ئەو بەشە نوێیە تایبەت دەبێت بە نوێترین هەواڵ و گۆڕانکارییەکان.

بەپێی راگەیاندراوی کۆمپانیاکە، لە ئێستادا ئەو بەشە نوێیە تەنها بۆ چەند بەکارهێنەرێک لە ئەمریکا بەردەستە و لە داهاتوودا ئەو تایبەتمەندییە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەستدەکرێت.

نمونەی ئەو بەشەی فەیسبوک بەنیازە زیادی بکات.

1879 جار خوێندراوەتەوە