کەشناسی: باران دەبارێت

10:05 - 17/10/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. 

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی كه‌نداوی عه‌ره‌ب پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ سه‌ره‌تا بارانبارین به‌ شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێبكات." 


راشیگەیاندووە،" وه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه‌ بارانی پچر پچر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ خۆی نزم ده‌كاته‌وه‌, له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوریه‌كان بارانبارین زیاتر ده‌بێت پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ كاتی بارانبارین هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ بێت."


روونیشیکردووەتەوە،" رۆژی دووشه‌مه‌ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت وه‌ كاریگه‌ری بارانبارین كه‌م ده‌بێت.". 

18740 جار خوێندراوەتەوە