ئەمریکا و ڕوسیا هەماهەنگی سەربازی دەکەن لە سوریا

04:40 - 15/10/2019
جیهان

دوای ڕێککەوتنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا بە ئاگاداری ڕوسیا هێزە جیهانییەکان لە سوریا لە ڕووی ڕووبەڕەوە نزیک بوونەتەوە لەیەک و بۆ ئەو پرسەش ڕووسیا و ئەمریکا کۆمیتەی سەربازی هاوبەش درووستدەکەن.

 

لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا مارك میلەر سەرۆكی هاوبەشی هاوپەیمانان لەسەر دۆخی سوریا لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی روسیا ڤالێر جیماسرۆڤ بەتەلەفۆن قسەیان كردووە و هەماهەنگیان کردووە کە لە خاکی سوریادا پێشهاتەکان چی دەبن.

لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا ڕوسیا و ئەمریکا ڕێککەوتون کە دۆخی مرۆیی لە سوریا پاریزراوبێت و زیان بەر خەڵکی سڤیل نەکەوێت.

ئەمریکا و ڕوسیا دوو هێزی کاریگەری سەر خاکی سوریان و بەردەوام هەردوو هێزەکە ئەگەر ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدابێت یان جوڵەیان کردبێت یەکدیان ئاگادارکردووەتەوە.

2624 جار خوێندراوەتەوە