سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

02:03 - 09/10/2019
کوردستان

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.


 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە، موچەى وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

13353 جار خوێندراوەتەوە