خواردنی چەوریی ئاژەڵ چی لە جه‌سته دەکات؟

11:13 - 08/10/2019
تەندروستی

چەوری مەڕ كە كوردەواری بە ( بەز ) ناودەبرێت ، بریتیە لە : چەوریەك لە لەشی مەڕدا زۆرە ، ئەم جۆرە چەوریە لە ڕووی شیكاریەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە وە جۆری چەوریەكە لە ڕوپێكھاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە و ھەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە ، توێژینەوەكان لەسەر ( بەز ) زۆرن ھەندێكیان باسی سودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن.

 
لە بابەتێکی تەندروستیدا لەشکر حەمید، ئەندازیاری زانستی خۆراک، ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێریی پسپۆڕی خۆراكدا، چەند سودێکی سوودی ھەیە :

١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە ، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتە و پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا.
٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی ئیلتیھاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی وە بەكارھێنانی لەسەر جومگە.
٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژ و برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.
٤-سەرچاوەی خۆراك و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەر و ڕیخۆڵە ... ھتد.
٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بەچەوریەكان.

روونیشیکردووەتەوە، ھەموو ئەم سودانە لەوەوە سەرچاوەدەگرن کە بەزی ئاژەڵ بەبەراورد بە زەیتە ڕووەكییەكان لەڕووی كیمیاییەوە زیاتر جێگیرە واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات چونكە بوونی شێ و ھەوا ھۆكارە بۆ ئۆكسان زەیتی ڕووەكی، بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیە و ئاوێكی زۆری تێدایە بەڵام زەیت بڕێكی زیر وزەی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر ...ھتد ، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لە چەوری تێر پێكھاتووە و سەرچاوەی وزەیە و لە ھەموو ١٠٠ گرام بەزدا ٩٠٠ یەکەی گەرمیمان دەداتێ و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL )، زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان .

پاش روونکردنەوەی سود و زیانەکانی خواردنی بەز، ئەو شارەزایە دەڵێت، خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ فاسیۆلیا و كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە .

4330 جار خوێندراوەتەوە