ئەمریكا لەبارەی ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

08:31 - 07/10/2019
جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە و بەڕووی تورکیادا داخراوە.

 

بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە "ئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەست ئێمەوەیە و هیچ پلانێکیش نییە بۆ گۆڕانکاریکردن لەم بڕیارەدا".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا کۆنترۆڵی ئاسمانی ناوچەکە دەپارێزێت بۆ پاراستنی هێزەکانیان.

ئەم ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوە هاوکاتە لەگەڵ تازەترین تویتی ترەمپدا کە دەڵێت، ئەگەر تورکیا لە سنوور دەرچێت ئابوورییەکەی وێران دەکات.

دۆنالد ترەمپ لە تویتێکدا لە تیوتەر دەڵێت "پێشتر ئه‌وه‌م راگه‌یاندووه‌ و دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر توركیا كارێك بكات. کە لە سنوور دەربچێت، ئەوا ئابوورییەکەی وێراندەکەم "کە پێشتریش کردوومە".

5836 جار خوێندراوەتەوە