وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە بەغدا

11:27 - 07/10/2019
عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای گەیشتنی بە بەغدا، لەلایەن محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەڵای عێراق، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.

297 جار خوێندراوەتەوە