عێراق... تا ئێستا ٢٨ خۆپیشاندەر کوژراون

09:36 - 03/10/2019
عێراق

لە سێیەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە پاریزگاکانی عێراق تا ئێستا ٢٨ خۆپیشاندەر کوژراون و میدیا جیهانییەکان باس لە سەدان بریندار دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە ٢٨ کەس و بریندارەکانیش نزیکی ١٠٠٠ کەس دەبن لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان.

ئەمشەو دەنگی تەقەیەکی زۆر لە شاری بەغدا بستراوە و هێزە ئەمنییەكان لەبابل، نەجەف، واسیت و زیقار خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیەندراوە.

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوڵاتیانی خۆی ئاگادارکردووەتەوە سەردانەکانیان بۆ عێراق دوابخەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا دوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات نزیکی خۆپیشاندانەکان نەکەون و گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن.

270 جار خوێندراوەتەوە