وێنە... منداڵێک بە حەوت پەلەوە لە دایکبوو

01:52 - 23/09/2019
هەمەڕەنگ

لەحاڵەتێکی دەگمەن و نامۆدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هندستان، ژنێک بە سکێک سی منداڵی بوو یەکێکیان ئاساییە و دوانەیەکی دیکەیان پێکەوە چوار قاچ و سێ دەستیان هەیە.

 
راج گوجار تەمەن 24 ساڵان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تونک لە هندستان، دوانەیەکی کچ کە چوار قاچ و سێ دەستیان هەیە لەگەڵ  کوڕێک کە تەندروستی جێگرە، بە سکێک دەبێت.


دەستەی پسپۆڕانی پزیشکی نەخۆشخانەکە رایدەگەیەنن، سەرەتا نەیانزانیوە کە منداڵێکی کوڕ لەناو سکی دایکەکە هەیە و کاتێک دوانە کچەکە لەدایک بوون، دەبینن منداڵێکی دیکەی کوڕیش هەیە.

دەشڵێن، ئەمە یەکەم حاڵەتە کە روویدابێت و دەتوانرێت بە نەشتەرگەری تایبەت دوانە کچەکە لەیەک جیابکرێنەوە.

9812 جار خوێندراوەتەوە