ئێران هەڕەشە دەکات

02:32 - 21/09/2019
جیهان

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەكە، كە لەلایەن دوژمنەكانیانەوە بگیررێتەبەر.

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایکرد ، وڵاتەكەی ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر سینایۆیەكە كە لە لایەن دوژمنەكانیانەوە بگیررێتەبەر، دەشڵێت وڵاتەكەی لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە و بەتوندی وەڵامی هەر هێرشێكیش دەدەنەوە كە بكرێتەسەریان.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشداری بە فڕۆكە بێفرۆكەوانەكان دەدات، ئاسمانی وڵاتەكەیان ببەزێنێت و دەڵێت هەر فڕۆكەیەكی بێفڕِۆكەوان سنورە نێودەوڵەتییەكان ببەزێنێت، بە موشەك بەرپەرچی دەدەنەوە.

ئەم لێدوانەی فەرماندەی سوپای پاسداران هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی وا بڕیارە ئەمریكا هێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكات و سیستمی بەرگریی سعودیەش بەهێزتر بكات.

7555 جار خوێندراوەتەوە