ناسنامەی ئەو گەنجە کوردەی دوێنێ لە بەریتانیا کوژرا

04:39 - 17/09/2019
کوردستان

دوێنێ دووشەممە ١٦ی٩ی٢٠١٩ گەنجێکی کورد لەلایەن چەند کەسێکەوە درایە بەر چەقۆ و دواتر گیانی لە دەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ پەنابەران، ئەو گەنجە خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه‌ و ناوی "هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حوسێن"ه‌ و ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵ بووە.

 

کەسوکارەکەی هەمەوەند ڕایانگەیاندووە "کوڕەکەیان لەلایەن گروپێکی مافیاوە بە چەقۆ کوژراوە و دواتر تەرمەکەی شێواندراوە و لە شوێنێکی چۆڵ فڕێدراوە، دوای چەند کاتژمێرێک پۆلیس تەرمەکەی دۆزیوەتەوە.

 

کەسوکاری هەمەوەند عەلی، لە هەوڵی هێنانەوەی تەرمی کوڕەکەیاندان و دەڵێن تا ئێستا تەرمەکەی لە وڵاتی بەریتانیایە.

17500 جار خوێندراوەتەوە