ڤیدیۆ... هێزەئەمنییەکانی ئێران شوانێکی کوردیان کوشت

05:51 - 16/09/2019
کوردستان

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، هەنگاو، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە شوانێکی کورد کردووە و کوشتوویانە.

ڕێکخراوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە شوانەکە خەڵکی خۆیییە دانیشتووی "تەرساوا" بووە و ناوی چەعفەر ئەحمەدی بووە.

 ئەو شوانە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.


ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیییەکانی ئێران لە پیرانشار بێ ئاگادارکردنەوە کوژراوە.

هەروەها، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هاوڵاتیەكی كورد، بەناوی بەهرۆز عەبدیپور، خەڵكی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، و دوای بەسەربردنی ١٣ ساڵ لەبەندینخانەدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێكراوە.

7176 جار خوێندراوەتەوە