كەشناسی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە

05:55 - 14/09/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت سبەی لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم بارانببارێت و شارەوانی سلێمانیش ئامادەكاری بۆ وەرزی بارانبارین دەستپێدەكات.

كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەی لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك, ئەگەری بارانبارین هەیە و نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر 27 پلەو بەرزترین پلەش 39 و لە دهۆكیش نزمترین پلەی گەرما 24 و بەرزترین پلەش 38 دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە, بۆ سبەی یەكشەممە, لە پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوكیش, ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.

هاوكات، پەیامنێری KNN لە سلێمانی رایگەیاند: لە هەفتەی رابردووە,  تیمی شارەوانی سلێمانی، دەستیانكردوە بەپاككردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسی لافاویان هەیە لەوەرزی بارانباریندا، بڕیاریشە لەم هەفتەیەوە، تیمی ئاوەڕۆ دەستبەپاككردنەوەی مەنهۆڵەكان بكەن.

5819 جار خوێندراوەتەوە