ads top

بۆیەکەمجار دوو ژن پێشنوێژیان بۆ ٦٠ ژن و پیاوکرد

06:39 - 11/09/2019
جیهان

بۆیەکەمجار لە فەرەنسا دوو ژن بوونە پێشنوێژ و نوێژی جەماعەتیان بۆ ٦٠ ژن و پیاوکرد لە شوێنێک کە وەک مزگەوت بەکار دەهێنرێت.

 

بەپێی هەواڵی فرانس پرێس ناوی ئەو شوێنەی کە بەکرێ گیراوە و وەک مزگەوت بەکار دەهێنرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوی بڵاونەکراوەتەوە.

 

ئەو دوو پێشنوێژە ژنە لەچکیان بەسەرەوە نەبووە و هاوکات بۆ ئەو ژنانەش بەشداریان لە نوێژە جەماعەتەکەدا کردووە بەخواستی خۆیان بووە لەچک دەکەن یان نە.
ئەو دووژنە پێشنوێژە خۆیان بە لایەنگری "ئیسلامی مۆدێرن" دەزانن و یەکێک لەوانە ناوی کاینا بهلولە کە لەم ماوەدا هەڵمەتێکی راگەیاندووە بۆ درووستکردنی "مزگەوتی لیبراڵ" کە خۆی دەبێتە پێشنوێژ و وتار خوێنی.

پیشتر لە وڵاتانی ئەمریکا و دانیمارک و کەنەدا و بەریتانیا نوێژی جەماعەت بە پێشنوێژی ژنان بەڕێوەچووە، هەرچەندە ئەم هەوڵە پشتگیری هەیە، بەڵام لەلایەن ئیسلامە توندڕەوەکانەوە بەتەواوی ڕەتکراوەتەوە و پێیان وایە کارەکە نەک بەشێک نییە لە عیبادەت، بەڵکو لێدانە لە شکۆی دینی ئیسلام.

1102 جار خوێندراوەتەوە