دوای پشكنینەوەیان دوو هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەیان بۆ دەگەڕێتەوە

05:29 - 11/09/2019
کوردستان

  بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی دهۆك, ڕایدەگەیەنێت: پێشتر پێنج هەزار و 517 خاوەن پێداویستیی تایبەت, كە موچەكانیان بڕدرابوو, دوای دووبارە پشكنینەوە بڕیار دراوە بە دووبارە خەرجكردنەوەی مووچەی نزیكەی دوو هەزار كەسیان‌ و لەئێستادا تەنها مووچەی مانگێكیان بۆ خەرج دەكرێت.


دەشڵێت: ئەو شەش مووچەیەی كە ئەو توێژە لەو ماوەیەدا وەریان نەگرتوە، نافەوتێت و نووسراویان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە, بۆ ئەوەی پارەكەیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

460 جار خوێندراوەتەوە