ads top

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

02:43 - 11/09/2019
کوردستان

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر، كەسێك گیانی لەدەستدا، دوای بیستنی مەرگی باوكی, كوڕەكەشی لە دەروازەی قەڵادزێ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و بریندار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب-نیسان) و تراكتۆرێكی جۆری ( فوڕگسن) لە گەڕەكی هەواری نوێ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر خۆیان بەیەكدا كێشاو بەو هۆیەوە شۆفێری تراكتۆرەكە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش كراوە: شۆفێری تراكتۆرەكە تەمەنی 69 ساڵ بووە و  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر بووە و باوكی 15 كوڕ و كچ بووە.

پەیامنێری  KNNلە قەڵادزێ ڕایگەیاند: دوای بیستنی هەواڵی مەرگی باوكی بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە, كوڕەكەشی لە دەروازەی قەڵادزێ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بریندار بووە.

1845 جار خوێندراوەتەوە