ads top

ھەڵەبجە... كەسێك لەسەر دزینی موچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەستگیركرا

01:46 - 11/09/2019
کوردستان

فەرمانبەرێك بە تۆمەتی بردنی 184 ملیۆن و 400 هەزار  دیناری موچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردووەتەوە, دوای ئەوەی لەلایەن فەرمانبەرێكەوە 184 ملیۆن و 400 هەزار دینار لە پارەی موچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان برابوو, ئەمڕۆ لەلایەن برایەكی ئەو فەرمانبەرەوە پارەكەیان بۆ گەڕێنراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە, ئەو فەرمانبەرەی پارەكەی بردبوو ژنە, هێشتا ئەو دۆسییەیە لای دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجەیە و تا ئێستاش فەرمانبەرەكە بەند كراوە و دادوەر بڕیار لەسەر دۆسیەكەی دەدات.

ئەو پارەیەی كە لەلایەن ئەو ژنە فەرمانبەرەوە برابوو، كۆی ئەو پارەیە بوو، كە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بۆ ئەو خاوەنپێداویستییە تایبەتانە هاتوە، كە بە بڕیارێك موچەكانیان ڕاگیراوە.

588 جار خوێندراوەتەوە