ads top

نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاپۆرتێکی لەبارەی سوریاوە بڵاوكردەوە

01:26 - 11/09/2019
جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی سوریاوە بڵاوكردەوە رایگەیاند، بۆردومانی فڕۆكەكانی سوریا‌و ڕوسیای هاوپەیمانی دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە.

 

 نەتەوە یەكگرتوەكان لە راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتیی ئەمریكا لە سوریا دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە.

 

لیژنەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بەسوریا لە راپۆرتێكدا رایگەیاند, بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا لەسوریا, خەڵكێكی زۆری سڤیل بونەتە قوربانیی, ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێشتر هۆشداریی پێشوەختە نەدراوە لەبۆردومانەكان و ئەگەری بە هەڕەمەكی بۆردومانكردن و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەكرێت.


بەپێی راپۆرتەكەی نەتەوەیەكگرتوەكان بەپشتبەستن بەلێكۆڵەرەوەكانی، فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای روسیاو سوپاكەی بەشار ئەسەدیش, بە هەمان شێوەو بە بەرنامە هێرشیان كردوەتە سەر نەخۆشخانەكان و دامەزراوە تەندروستیەكان و قوتابخانەو بازاڕە قەرەباڵغەكان و كێڵگەو ئەو شوێنانەی خەڵكی سڤیلیان تیادایە, ئەوەش دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە. 

330 جار خوێندراوەتەوە