ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

08:52 - 11/09/2019
کوردستان

ئەمڕۆ چواشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی پرسی سەرژمێری عێراق و ئەنجامی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان و حکومەتی هەرێم, كۆدەبێتەوە.

 
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە KNNی راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ, ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر كۆدەبێتەوە و كۆمەڵێك پرس و بابەت تاوتوێدەكات, یەكێكیان خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانە كە لە رۆژی یەكشەممەی رابردوو, كۆبوونەوە.

 

وتیشی: تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان دەكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسیەكانی پڕۆژەی سەرژمێری كە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق ئەنجامبدرێت.

 

راشیگەیاند: جگە لەو تەوەرانە, بڕیارە لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی, ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ بكات.

378 جار خوێندراوەتەوە