ads top

ئەمریكا تاوتوێی سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكات

03:25 - 10/09/2019
جیهان

پێدەچێت لەسەر دۆسیەی كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400ی روسی، ئەمریكا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

 
ستیڤن مونشن، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند: لەسەر ئەو دۆسیەیە، سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا تاوتوێ دەكەین‌.

وتیشی: ئێستا تاوتوێی ئەو بابەتە دەكەین، بەڵام هیچ لێدوانێك نادەین لەبارەی دەركردنی بڕیارێكی دیاریكراو لەسەر ئەو دۆسیەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دۆسیەی كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس 400ی روسی لەلایەن توركیاوە، بوەتە هۆی دروستبوونی ناكۆكیی لەنێوان ئەمریكا و توركیا‌ و هەر لەسەر ئەو دۆسیەیەش، ئەمریكا، توركیای لە پرۆگرامی فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 دەركرد.

1535 جار خوێندراوەتەوە