ads top

بەریتانیا… سەرۆك وەزیران دووچاری شكستێكی دیكە بوو

12:45 - 10/09/2019
جیهان

پەرلەمانی بەریتانیا، داواكارییەكەی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژارنی پێشوەخت، رەتكردەوە.

 

پەرلەمانی بەریتانیا لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەدا، پێشنیازەكەی بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، خستە دەنگدانەوە، بەڵام لە كۆی 650 ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، تەنها 293 پەرلەمانتاردەنگیان بەو پێشنیازەدا، لەكاتێكدا پەسەندكردنی ئەو پێشنیازە، پێویستی بە دەنگی 434 پەرلەمانتار هەبوو.

لەلایەكی ترەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاند: جارێكی تر داوای دواخستنی چونەدەرەوی وڵاتەكەی لە یەكیتیی ئەوروپا ناكات.

 

ئەوەش لەكاتێكدا پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاسایەكی دەكردووە و تێیدا حكومەت پابەند دەكات بەوەی، داوا لە یەكێتیی ئەوروپا بكات كە پرسی برێگزت بۆ ماوەی سێ‌ مانگ دوابخرێت كە دوێنێ‌ یاساكە لەلایەن شاژنە ئەلیزابێسەوە پەسەندكرا.

1719 جار خوێندراوەتەوە