بەپەلە

ڤیدیۆ... باوکی کچە ١١ ساڵەکە ڕوونکردنەوە دەدات

12:44 - 06/09/2019
جیهان

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی مارە بڕینی (سیغە)ی کچێکی ١١ ساڵ بۆ کوڕێکی ٢٢ ساڵ کاردانەوەی کۆمەڵگەی ئێرانی لێکەوتەوە و باوکی ئەو کچەش دەڵیت نازانین کێ ڤیدیۆکەی دزەپێکردووە.

باوکی کچە منداڵەکە دەڵێت "ئێمە گلەیمان هەیە کە کەسێک لە ئەو ڤیدیۆیەی لە مەراسیمی هاوسەرگیرییەکە بردووەتە دەرەوە و داویەتییە چالاکانی مەدەنی" کە وەک چالاک ناویان نابات و بە "فاست" ناویان دەبات.

باوکەکە دەڵێت، ئەو بابەتە بۆ  ئەوان کۆتایی هاتووە و گرێ بەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە، و ئەو مامۆستا ئاینییەش کە گرێبەستەکەی کردووە داوای لێبوردنی کردووە.

باوکی کچەکە ئاماژە بەوەش دەکات ئەوان گلەییان لە هاوشارییەکانیان هەیە کە چۆن ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بڵاوە پێکردووە.

سەرەتای ئەم مانگە گرتە ڤیدۆییەکدا کە لە شاری بەهمەنی سەر بە پارێزگای کەهگیلۆیە و بۆیرئەحمەدی ئێران تۆمار کراوە، دەردەکەوێت کچێکی ١١ ساڵان لە کوڕێکی ٢٢ ساڵان مارە دەکرێت.

30157 جار خوێندراوەتەوە