ads top

عێراق... ئەو پڕۆژە یاسایانە ئاشكرا دەكرێن كە بڕیارە لە وەرزی نوێی پەرلەماندا یەكلایی بكرێنەوە

01:09 - 04/09/2019
عێراق

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئەو پرۆژە یاسایانە ئاشكرا دەكات، كە بڕیارە لەم وەرزە نوێیەی پەرلەماندا دەنگیان لەسەر بدرێت و یەكلایی بكرێنەوە.

حسێن عەقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق جۆری ئەو پرۆژە یاسایانە ئاشكرا دەكات، كە پێدەچێت لەم وەرزە نوێیەی پەرلەماندا بخرێنە دەنگدان و یەكلایی بكرێنەوە، كە بەسەر دوو جۆردا دابەشیان دەكات و دەڵێت، بەشێكیان ئەوانەن كە ناكۆكییان لەسەرە وەك پرۆژە یاساكانی دادگای فیدراڵی و نەوت و غاز و چەند پڕۆژەیاسایەكی تر، جۆری دوەمیش ئەو پرۆژە یاسایانەن كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە هەیە.

 

ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردوە، لە وەرزی ڕابردوودا توانیویانە چەند بڕیارێكی تایبەت بە قەیرانی نیشتەجێبوون دەربكەن، بەڵام لە قۆناغی داهاتوودا پێویست بە دەركردنی ژمارەیەك بڕیاری تر دەكات لە بواری فەراهەمكردنی خزمەتگوزاریی سەرەتایی بۆ هاوڵاتییان.

449 جار خوێندراوەتەوە