كەی ئێن ئێن ناوەڕۆكی كۆبو‌ونەوەكەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ‌و بزوتنەوەی گۆڕان بڵاو دەكاتەوە

09:45 - 13/06/2018
کوردستان

یان كۆبیچ: هەڵبژاردن تەواوبوو بەڵام هەتا سەرجەم سكاڵاكان یەكلا دەبنەوە لای ئێمە كۆتایی نەهاتووە 
یان كۆبیچ: دڵنیاین دوای بژاردنەوەی دەنگەكان گۆڕانكاری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا دێت
عومەرسەید عەلی: گۆڕان هەموو هەوڵێكی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی دەنگی خەڵكی كوردستان
عومەر سەید عەلی: كەركوك شارێكی كوردستانیە پێویستە دوای هەڵبژاردن ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت
رێكخەری گشتی: چاوەڕوانی تەواو كردنی رێكارەكانی پەرلەمان ‌و دەسەڵاتی دادوەری ‌و حكومەتین

KNN ناوەڕۆكی كۆبو‌ونەوەكەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ‌و لەگەڵ وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بڵاو دەكاتەوە.

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە نوێنەری نەتەوەیە كگرتووەكانی راگەیاند: چاوەرێی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانن بۆ گەڕاندنەوەی دەنگی خەڵكی كوردستان، یان كۆبیچ، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش رایگەیاند: پشتیوانی لە هەمو‌و ئەو بڕیارانە دەكەن كە پەرلەمانی عێراق دەریكردو‌ون.

سوربو‌ونی بزوتنەوەی گۆڕان بۆگەڕاندنەوەی دەنگی راستەقینەی خەڵكی كوردستان لەو رێگە یاسایی ‌و دەستوریانەوە.

خەڵكانێكی هێنایە ئەو باوەڕەی ئەوەی روویداوە هەڵبژاردنێكی پاك نەبووە وەك ئەوەی كە ئەمڕۆ لە كۆبو‌ونەوە یەك كاتژمێریەكەی نێوان نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەگەڵ وەفدە باڵاكەی بزوتنەوەی گۆڕان وترا كە بە تەواوبوونی رێكارەكان ئەنجامەكان دەگۆڕێت.

یانكۆبیچ، ئەو پیاوەی وەك نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگی ناڕازی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ‌و عێراقی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە راپۆرتەكەیدا جێ كردەوە‌و گەیاندییە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆرك لە میانی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەی بزوتنەوەی گۆڕانیكردو لەگەڵ وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە لەكۆبو‌ونەوەكەدا عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  وەفدی میوانی راگەیاند: چاوەڕوانی تەواوكردنی سەرجەم رێكارە یاسایەكانین لەلایەن پەرلەمان ‌و دەسەڵاتی دادوەری ‌وحكومەتی فیدراڵ، بۆگەڕاندنەوەی دەنگی راستەقینەی  خەڵكی كوردستان.

لای خۆشیەوە یان كۆبیچ رایگەیاند: بۆ ئێمە هەڵبژاردن تەواوبووە، بەڵام كۆتای نەهاتووە هەتا سەرجەم سكاڵاكان ‌و پرۆسە یاساییەكان لە چوارچێوەی دامەزراوەكانی عێراقدا یەكلای نەكرێتەوە. 

رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان دەڵێت: نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دڵنیای داوە دوای رێكارەیاساییەكان ئەنجامەكان گۆڕانی بەسەردا دێت.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا عومە سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: كەركوك شارێكی كوردستانیە پێویستە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاو بۆجێبەجێ كردنی مادەی 140 بنێت لەو شارەو ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.

لەدوای كۆبوونەوەكە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ وەفدی بزوتنەوەی گۆڕاندا چووە ئەو ئۆفیسەی كە ئاسەوارو شوێن پێی تەقەكردنی یەكێتی پێوە دیاربووە یان كۆبیچ، رایگەیاند پێمان ناخۆشە‌و نیگەرانین نامانەوێت جارێكی تر لە هیچ بارودۆخێكدا حاڵەتی لەو شێوە د‌و‌وبارە ببێتەوە.

345 جار خوێندراوەتەوە