ads top

داوا دەکرێت عێراق سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆماربکات

10:04 - 31/08/2019
عێراق

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی مینبەری عیراقی ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، دانی بە ئەنجامدانی هێرش و پەلامارەكاندا ناوە لە عیراق، داواش لە حكومەتی عیراق دەكات سكاڵای فەرمی پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش بكات سەبارەت بەو دەستدرێژییانە.
 

لە بەیاننامەیەكدا، ئەیاد علاوی ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی عیراق، سكاڵای یاسایی پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش بكات، سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل، لەعێراقدا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە حكومەتی عێراق و هێزە سیاسیەكان، بە هەڵوێستێكی توند، ڕوبەڕوی  دانپێدانانەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ببنەوە سەبارەت بەپێشێلكردنی سەروەریی عیراق.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكات، خاكی وڵاتەكەی بكرێتە گۆڕەپانی جەنگی بە وەكالەت.

206 جار خوێندراوەتەوە