یەمەن؛ هێزەكانی سەر بە حكومەت ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حودەیدەیان دەستپێكرد

09:24 - 13/06/2018
جیهان

یەمەن؛ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حودەیدە بە پشتیوانی هاوپەیمانی عەرەبی بەڕێوە دەچێت

هێزەكانی سەر بە حكومەتی یەمەن بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی عەرەبی بەسەركردایەتی سعودیە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای حودەیدە دەستپێكرد.

سەرەتای هێرشەكە بە بۆردومانكردنی بنكەو بارەگانی حوسیەكان لەو پارێزگایە دەستیپێكرد ئەوەش دوای ئەوەی ئەو وادەیە كۆتایی هات كە لەلایەن هاوپەیمانێتی عەرەبییەوە  وەك دوا وادە بۆ چۆڵكردنی پارێزگاكە  لەلایەن حوسیەكانەوە دیاریكرابوو.

لای خۆشیەوە عەبد رەبە مەنسور هادی، سەرۆكی دانپێدانراوی یەمەن داوای لە هێزەكانی وڵاتەكەی كرد بەزوویی شەری كۆنترۆڵكردنەوەی حودەیدە یەكلایی بكەنەوە، چونكە بە وتەی ئەو دانیشتوانی ئەو شارە لە دۆخێكی كارەستباردان.

شاری حودەیدە دەكەوێتە سەر كەناری دەریای  سورو  وەك كەناڵی گەیاندنی هاوكاریەكانی ئێران بۆحوسیەكان دادەنرێت. هەوڵەكانی سعودیە و هاوپەیمانەكانیشی بۆكۆنترۆڵكردنەوەی بەئامانجی ڕاگرتنی ئەو هاوكارییانەیە.

69 جار خوێندراوەتەوە