عێراق: ژمارەی ئەوكەسانەی بە تۆمەتی سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن دەستگیركراون گەیشتە 6 كەس

09:13 - 13/06/2018
عێراق


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشكرای دەكات بە تۆمەتی سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن 6 كەس دەستگیركراون.

عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دادگا تایبەتەمەندەكان رێوشوێنی یاساییان لەبارەی رووداوی تەقینەوەی كۆگای چەك تەقەمەنی لە ناوچەی سەدری بەغداد دەستپێكرد‌ووە و لەو چوارچێوەیەشدا یاداشتی دەستگیركردن بۆ 20 كەس دەركراوە.

ئاشكراشیكرد، شەش كەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانی سوتاندنی ئامێرەكانی دەنگدان دەستگیراون.

بەیرەقدار داوای لە هەمو‌و لایەنەكانیش كردو‌وە، دەستێوەردان لە كارەكانیان نەكەن، چونكە بەپێی دەستور دەسەڵاتی دادوەری سەربە خۆیەو پێویستیشیان بەرێنمایی هیچ لایەنێك نیە بۆ ئەوەی بەكارە یاساییەكانیان هەڵبستن.

637 جار خوێندراوەتەوە