چەمچەماڵ؛ مامۆستایانی وانەبێژ دژی پێنەدانی كرێی وانەوتنەوە گردبو‌ونەوە

09:09 - 13/06/2018
کوردستان

مامۆستایان؛ تەنها داوای سەرەتایترین مافی خۆمان دەكەین

بەهۆی پێنەدانی كرێی وانەوتنەوە، ژماریەكی بەرچاو لە مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ لە بەردەم بینای بەرێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ گردبو‌ونەوە.

بەشداربو‌وانی گردبو‌ونەوەكە ئاماژە بەوە دەدەن لەگەڵ ئەوەی دەوامی ئاسایی خۆیان كردوەو بە باشی وانەكانیان وتوەتەوە، بەڵام لە مانگی 12ی ساڵی رابردوەوە كرێی وانەبێژیان نەدراوەتێ‌.

مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەن لە ئەگەری پێنەدانی موچەكانیان هەڵوێستی توند تریان دەبێت.

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵیش دەڵێت: دەبێت یەكەی سەرپەرشتیاری گشتی لە سلێمانی بڕیاری تایبەت دەر بكات بۆ خەرجكردنی كرێی وانەبێژەكان.

487 جار خوێندراوەتەوە