كۆریای باكوور: ترامپ رازی بووە بە لابردنی سزاكانی سەر پیونگ یانگ

08:31 - 13/06/2018
جیهان


ئاژانسی راگەیاندنی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ، رازی بووە بە لابردنی سزاكانی سەر پیونگ یانگ و دابینكردنی ئاسایش بۆ كۆریای باكوور.

بەگوێرەی ئاژنسی هەواڵی كۆریا، سەرۆك ترەمپ،  بەڵێنیداوە بە راگرتنی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكان لەگەڵ كۆریای باشوور‌و لابردنی سزاكانی سەر پیونگ یانگ.

كەناڵی CNN  ئاماژەی بەوە داوە، تا ئێستا ئەمەریكا هیچ لێدوانێكی نەداوە سەبارەت بە لابردنی سزاكانی سەر كۆریای باكوور. كەناڵی Fox News  كە بەوە ناسراوە نزیكە لە ترامپەوە، ئاماژەی بەوەداوە، راگرتنی جەنگ كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكەی ترەمپ ‌و كیم بووە.

35 جار خوێندراوەتەوە