دۆناڵد ترەمپ سوپاسی كیم جۆنگ ئون دەكات

08:27 - 13/06/2018
جیهان

دۆناڵد ترەمپ دیدارەكەمان لەگەڵ كیم جۆنگ ئون بێوێنە بوو
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەریی گۆڕانكاریی راستەقینە هەیە

لە دوای كۆبو‌ونەوەی نێوانیان و گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا سوپاسی كیم جۆنگ ئون، سەركردەی كۆریای باكوری كرد.

لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، سوپاسی كیم جۆنگ ئون، سەركردەی كۆریای باكور دەكات بۆ ئەو هانگاوە گرنگەی كە ناویەتی بە ئاراستەی داهاتویەكی نوێ و پرشنگدار بۆ گەلەكەی.

ترەمپ لەو تویتەدا كۆبونەوەكەی نێوان خۆی و كیم جۆنگ ئون، بە بێ وێنە ناو دەبات و دەڵێت: ئەگەریی گۆڕانكاریی راستەقینە هەیە.

رۆژی سێشەممە لە رووداوێكی مێژوویدا، دۆناڵد ترەمپ ‌و كیم جۆنگ ئون، لە دوورگەی سانتۆسا لە سەنگاپورە كۆبوونەوە. كۆبوونەوەكە بە وەرچەرخانێكی گرنگ لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت ‌و هەردوو سەرۆك خۆشحاڵی خۆیان بەدیدارەكە نیشاندا.

1122 جار خوێندراوەتەوە