سیستمی بەرگری سعودیە موشەكێكی بالیستی حوسیەكانی تێكشكاند

07:08 - 13/06/2018
جیهان

حوسیەكان لە مانگی رەمەزاندا دە موشەكیان ئاراستەی سعودیە كرد‌ووە
لە كۆی دە موشەك هەشتیان لە لایەن سیستمی بەرگری سعودیەوە تێكشكێنراوە

سیستمی بەرگری ئاسمانی سعودیە موشەكێكی بالیستی حوسیەكانی لە باشوری سعودیە تێكشكاند.

میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەیان موشەكێكی حوسیەكانی یەمەنیان لە ئاسمانی شاری جازانی باشوری وڵات تێكشكاند‌ووە بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخەنە ڕوو.

هاوكات، میدیاكانی نزیك لە حوسیەكانیش رایانگەیاند: ئەو موشەكەی ئاراستەی سعودیەیان كرد‌ووە لە جۆری موشەكی بالیستی  بەدر-1 بو‌وەو ئاراستەی باشوری سعودیەیان كردو‌وە.

تەنها لە مانگی رەمەزاندا حوسیەكان دە موشەكیان ئاراستەی سعودیە كرد‌ووە كە هەشت موشەكیان لە لایەن سیستمی بەرگری سعودیەوە تێكشكێنراوە.

 دو موشەكەكەی تریش یەكێكیان لە كاتی هەڵدانی هەر لە ناو خاكی یەمەن كەوتو‌وەتە خوارەوەو ئەوەی دیكەشیان لە ناوچەیەكی بیابان لە سعودیە كەوتو‌وەتە خوارەوە.

52 جار خوێندراوەتەوە