داوا دەكرێت حكومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی چەك بە توركیا رابگرێت

07:01 - 13/06/2018
کوردستان

چوار دامەزراوەی ئاشتی بە ناوبانگی ئەڵمانیا، داوا لە ئەنگێلا مێركڵ دەكەن فرۆشتنی چەك بە توركیا رابگرێت.

لە راپۆرتێكدا كە ساڵانە لەلایەن چوار دامەزراوەی ئاشتی بە ناوبانگی ئەڵمانیاوە سەبارەت بە دۆخی ئاشتی ‌و شەڕ لە جیهاندا بڵاوی دەكەنەوە، ئاماژەیان بەوە كردو‌وە، توركیا لە رێگەی هێرش بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەكانی كردو‌وە و بەردەوامیشە لەسەر ئەنجامدانی پێشێلكاری.

لەو راپۆرتەدا كە لەلایەن ماڵپەری خەزەتە دیواری توركیەوە بڵاو كردوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە تا ئەو كاتەی پێشێلكارییەكانی توركیا بەردەوام دەبێت، پێویستە ئەڵمانیا چەك بەو وڵاتە نەفرۆشێت، ئاشكراشی دەكات، چەكی ئەڵمانی لە هێرشەكانی عەرەبستانی سعودیە بۆ سەر یەمەن و سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین بەكار هێنراون.

 لە ساڵی 1987 وە چوار دامەزراوەی توێژینەوەی ئەمنی ‌و ئاشتی ساڵانە راپۆرتێك لەسەر رەوشی ئاشتی لە جیهان بڵاو دەكەنەوە، راپۆرتی ئەمساڵیشیان لە ژێرناوی ( ئەو جەنگانەی كۆتاییان نیە، دیپلۆماسی زیاتر، فرۆشتنی چەك) بڵاو كردەوە.

71 جار خوێندراوەتەوە