هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و ئاگری ١٢ سەرباز و فەرماندەیەكی سەربازیی توركیا كوژران

06:09 - 13/06/2018
کوردستان

گەریلاكانی هەپەگە لە دوو هێرشی جیاوازدا لە جولەمێرگ ‌و ئاگری، 12 سەرباز ‌و فەرماندەیەكی سەربازی توركیایان كوشت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) گەریلاكانیان لە نزیك شارۆچكەی جۆلەمێرگ و لە گردی شەهید غەفور چالاكییەكیان دژ بە سوپای توركیا ئەنجامداوە ‌و لە ئەنجامدا ٢ سەرباز و پلەدارێكی سەربازی كوژران.

هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، لە ناوچەی بایەزیدی ئاگری، لە هێرشێكی دیكەی پارتی زانی گەریلاكانیاندا كە لە دژی ئۆتۆمۆبێلێكی سەربازی ئەنجامدراوە توانراوە 10 سەربازی سوپای توركیا بكوژن.

لە راگەیەندراوەكەشدا هاتووە، دوابەدوای ئەو چالاكیانە سوپای توركیا بە هاوكاری فڕۆكەی سەربازی هێرشی پێچەوانەی كرد‌ووە ‌و لە ئاكامدا گەریلایەك شەهید بو‌وە.

56 جار خوێندراوەتەوە