هاوپەیمانی نەسر: بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی چاوەڕوانی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن دەكەن

05:50 - 13/06/2018
عێراق
نەدا شاكر، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر

هاوپەیمانی نەسر: پێدەچێت ئەژماری دەستی دەنگەكان هەلۆیستی لایەنەكان بگۆڕێت 
هاوپەیمانی نەسر: هاوپەیمانی سیاسی لەسەر بنەمای  پرۆژەو تێڕوانینی هاوبەش پێكدەهێنرێت

هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت هەلوێستی خۆی بەرانبەر هاوپەیمانێتیەكەی نێوان هاوپەیمانی سائیرون و فەتح راگەیاند.

نەدا شاكر، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرچەندە گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان بەردەوامە، بەڵام چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن و كۆتایی هاتنی ئەژماری دەستی دەنگەكان دەكەن، چونكە پێدەچێت ئەژماری دەستی دەنگەكان گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی كورسی لایەنە سیاسیەكاندا بهینێت.

سەبارەت بە پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی تر، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی سائیرون دەڵێت: هاوپەیمانی سیاسی بە تەنها لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن پێك ناهێنرێت، بەڵكو لەسەر بنەمای  پرۆژە و تێڕوانینی هاوبەش پێكدەهێنرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هاوپەیمانی نەسر جیاوازی لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا ناكات و بەیەك شێواز مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەكات.

516 جار خوێندراوەتەوە