دادگای فیدراڵیی داوایەكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە

05:40 - 13/06/2018
عێراق
ئەیاس سامۆك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی

ئەیاس سامۆك: دەبێت قسەی لایەنی بەرامبەر وەربگیرێت
سامۆك: یاسا رێگە نادات دادگای فیدراڵیی ڕاو بۆچون بدات 


دادگای فیدراڵی داوایەكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی رەتكردەوە لەبارەی تانەدان لە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن و ژماردنی دەستی دەنگەكان. 

ئەیاس سامۆك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند: دادگای فیدراڵیی كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی عێراقە، ئەمڕۆ بەسەرۆكایەتی دادوەر میدحەت مەحمود و سەرجەم دادوەرەكانی كۆبۆتەوەو تاوتوێی پێنح سكاڵای لەبارەی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 45ی ساڵی 2013 كردووە. 

وتیشی، دوای تاوتوێ ‌و قسەكردن لەسەر سكاڵاكان، دادگا پێیوایە دەبێت قسەی لایەنی بەرامبەر وەربگیرێت، ئەو كات كار لەسەر سكاڵاكان بكرێ و بڕیار لەبارەیانەوە بدرێت، بۆ ئەوەی كاریگەریی نەبێت لەسەر سكاڵاكە. 

بە وتەی وتەبێژی دادگای فیدراڵیی، رێوشوێنە یاساییەكان، رێگە نادات دادگای فیدراڵی راوبۆچونی خۆی بدات لەبارەی ئەو سكاڵایەوە، تا ئەو كاتەی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی سكاڵاكەوە دەدرێت. 

2912 جار خوێندراوەتەوە