هەڵەبجە؛ بەركەوتوویەكی تری چەكی كیمیایی گیانی لەدەستدا

05:04 - 13/06/2018
کوردستان

هەڵەبجە لە ساڵی 2003وە تا ئێستا 104 بەركەوتەی كیمیایی گیانیان لەدەستداوە

بەركەوتوویەكی تری چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و بەوەش لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا 104 بەركەوتووی كیمیایی گیانیان لەدەستداوە.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە KNN ی راگەیاند: شەوی رابردوو بەركەوتوویەكی تری چەكی كیمیایی بە ناوی ئەختەر فارسەوە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، وتیشی، لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا 104 بەركەوتووی چەكی كیمیایی گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا 25 بەركەتووی تر دۆخی تەندروستیان خراپە و ماوەی سێ ساڵیشە هیچ بەركەوتەیەك رەوانەی دەرەوەی وڵات نەكراوە بۆ چارەسەر و حكومەتیش كەمتەرخەمە لە ئاست بریندارەكان و ماوەی 11 ساڵیشە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە تەواو نەكراوە.

زیاتر لە 900 برینداری چەكی كیمیایی لە كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ناویان تۆماركراوە و 400 لەو بریندارانەش پێویستیان بە چارەسەری بەردەوام هەیە.

966 جار خوێندراوەتەوە