سلێمانی؛ ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن

04:56 - 13/06/2018
هەمەڕەنگ


لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزان، بازاڕی شاری سلێمانی گەرموگوڕی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی شارەكەش بۆ کڕینی پێداویستییەكانی جەژن روو لە بازاڕ دەكەن.

دوكان و سەر شۆستە شەقامەكانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی پڕ بوون لە كاڵا و شتومەكی تایبەت بە جەژن.

ساڵانە و لەچەند رۆژی كۆتایی مانگی رەمەزاندا بازاڕەكان جمەیان دێت و كڕین و فرۆشتن بە بەراورد بە رۆژەكانی تر زیاتر دەبێت و هاووڵاتیانیش لەم رۆژانەدا زیاتر دەچنە بازاڕ و كاڵاو پێداویستییەكانی جەژن بۆ جەژن ئامادەی دەكەن.

911 جار خوێندراوەتەوە