بابل؛ ژمارەی تەقینەوەكەی موسەیب بەرزبوەوە بۆ سێ كوژراو و 39 بریندار

01:18 - 24/08/2019
عێراق

پەرلەمانتارێك: لێدوانی تائیفیی سیاسییەكان هۆكاری كارە تیرۆریستییەكانە

 
ژمارەی قوربانییانی تەقینەوە تیرۆریستییەكەی قەزای موسەیبی پارێزگای بابل ،بەرز بوەوە بۆ سێ كوژراو و 39 بریندار, پەرلەمانتارێكیش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەكان دەخاتە ئەستۆی سیاسییەكان و لێدوانە تائیفییەكانیان.. 

سەرچاوە تەندروستییەكانی پارێزگای بابل رایانگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی ئێوارەی دوێنێی شارۆچكەی موسەیب, لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە, بەشێك لە بریندارەكانی تریش برینەكانیان سەختە و پێ دەچێت ژمارەی كوژراوەكان زیاد بكات. 

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە, دوایین ئاماری تەقینەوەكەی شارۆچكەی موسەیبی پارێزگای بابل, گەیشتوەتە 39 بریندارو سێ كوژراو. 

هاوكات مەنسور بعێجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پارێزگای بابل, بەرپرسیارێتیی تەقینەوەكان و ئاڵۆزیی ئەمنی‌و ناسەقامگیریی ئەم دواییەی پارێزگاكەی گەڕاندەوە بۆ سیاسییەكان و لێدوانە تائیفییەكانیان. 

  
CAM
 

177 جار خوێندراوەتەوە