مۆندیالی 2026 له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیک به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

04:06 - 13/06/2018
وەرزش

یاریییەکانی جامی جیهانی فیفا 2026 بۆ ساڵی به‌هاوبه‌شی له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا، به‌به‌شداری سه‌رۆكی یەکێتی و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌ندامی یەکێتی توپی پێی جیهانی "فیفا"، ده‌نگدان له‌سه‌ر میوانداریی جامی جیهانیی 2026 ئه‌نجامدراو تێیدا ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك به‌هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك له‌ كۆی 200 ده‌نگ 134 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌واندا مه‌غریب ته‌نها 65 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ده‌نگێكیش بێلایه‌ن بوو.

ساڵی 2026 وڵاتانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك بۆ یه‌كه‌م جار به‌هاوبه‌شی یارییەکانی جامی جیهانیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

بۆ یه‌كه‌مجاریش لە بری 32 هه‌ڵبژارده‌، 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری ده‌كه‌ن.

181 جار خوێندراوەتەوە